١٥ نیسان ٢٠٢١ - ١٥:٠٨
سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری دەست پێ بوونی لێکۆڵینەوەی خێرا بوو لە بارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر

وتەبێژی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی کرد لەمەڕ لێکۆڵینەوەی خێرا سەبارەت بە ھێرشەکانی سەر فڕگەی ھەولێرو ناوچەکانی دیکە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردووە، ئاسایشتی عێراق، ئەرکی سەر شانی دەوڵ١ەت و ھێزەکانی ئاسایشتە بە تەواوی پێکھاتەکانیانەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، کازمی ئەو ھێرشانەی بە ھەنگاوێکی تیرۆریستی ناوبردووەو ئامانجەکەشی بۆ لەبار بردنی ئاسایشت لە عێراق دا گەڕاندووەتەوە.

سەرچاوە ھەواڵییەکان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی ھێرشێکی بە ڕۆکێتیان کرد بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی ھەولێر و مۆڵگەی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراق.

342/