به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکەی دامەزراوەی نەتەنز نووسی: بە دڵنیایەوە دوژمن ناتوانێ زانست و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی ئێرانی بۆ پاشەوە بگەڕێنێتەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاوکات بوونی دانوستانی ڤییەنا و کاری تێکدەرانەی دوژمن ناتوانێ بە ھەڵکەوت بێت، وتیشی: گەلێک جار نینۆکی خوێن پێوە مێییوی دوژمنمان لە پشت دەستەوانەی مەخمەڵینی ئەوبەری مێزی دانوستانەکانەوە بینیوە.
342/