به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ زەریف کە توییتێکدا باسی نامەکەی خۆی بۆ «گۆتریش»ی کردووە، وتوویەتی: ڕوو لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیومە، کردنە ئامانجی بە ئەنقەستی دامەزراوەیەکی ناڤۆکی کە لەژێر چاودێری دایە و لەگەڵ مەترسیی زۆری دەڵێندرانی سەرتاسەری و بێ ئامانجی کەرەستەی ڕادیۆئەکتیڤ دا بەرەوڕووە، تیرۆرزمی ناڤۆکی و تاوانیجەنگی دێتە ئەژمار.
جەختیشی کرد، ئیسرائیل کە لە بارەی ھەوڵدان بۆ پێشگرتن بە بووژانەوەی بەرجام دوای ھەڵبژاردنەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەڕەشەی کرد بوو، وا دیارە ئێستا خەریکی جێبەجێ کردنی ھەڕەشەکانیەتی.
زەریف وتیشی: ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان ھۆگری ،خوازیاری پێشگرتن بە شوێنھاتەکانی ئەم قومارە گەمژانەیەیە، دەبێ لە بەکارھێنانی تیرۆریزمی ئابووری کە لە لایەن ترەمپەوە جێبەجێ کراو یان تیرۆریزمی ناڤۆکیی ئەم دواییە، وەکو کارتێکی گوشار وار بێنێ و تەواوی بایکۆتە سەپێندراوە کۆن و تازەو ناوگۆڕاوەکان لە کاتی ڕاپەڕاندنی بەرجامەوە ھەڵوەشێنێتەوە.
زەریف وتیشی: دوای تاقیکردنەوەی ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتەکانی ئەمریکا، ئێرانیش بە ڕاگرتنی ھەنگاوەکانی قەرەبووکەرانەی وەڵام دەداتەوە، ئەو ھەنگاوانەی کە لە ئێستادا لە بەر ئەو ھەنگاوە تێکدەرانەیەی ئەم دواییە بە شێوەیەکی خێراتر پەرە دەستێنێ.
342/