به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «جن ساکی» لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژی دووشەممەی خۆی دا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ھەوڵی تێکدەرانە لە دەمەزراوەی پیتاندنی نەتەنزی ئێران و ئەمەی کە لە سەر دانووستانی ناڤۆکی کاریگەریی دەبێت یان نا، ڕایگەیاند: ئەمریکا ھیچ ڕۆڵێکی لە ڕووداوەکەی دامەزراوەی «نەتەنز» دا نەبووەو زیاتر بیر لە ڕەوتی دیپلۆماسی دەکاتەوە.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا قەت خۆی لە قەرەی وھا کارێک نەداوە وتیشی: ھەڵبەت ناشمانەوێ ھیچ گریمانەیەک لە بارەی ھۆکارو کاریگەری و یان بەرپرسی ئەو کارەش بھێنینە ئاراوە.
ساکی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێمە لە سەر ڕەوتی دیپلۆماسی چر بووینەتەوەو لە بارەی گۆڕانکاری لە بەشداری و ڕەوتی دانوستانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڤییەناش ھەتا ئەک ساتە ھیچ نیشانەیەکمان بەدی نەکردووە.
سەرلەبانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕووداوێک لە بەشی دابەشکردنی کارەبای دامەزراوەی پتاندنی نەتەنز قەوما کە ھەڵبەت کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر ڕەوتی چالاکییەکانی ئەم دامەزراوەیە دانەنا.
342/