به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای داینشتنی ئۆنلاینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە بروسکەیەکی توویتەری دا نووسی : دیداری ئۆنلاینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی کۆتایی هات . لەم دانیشتنەدا باس و خواسەکان تەواو ماکی کارییان هەبوو و هەروا درێژەی دەبێت . واهەست دەکرێت کە ئێمە کەوتووینە سەر ڕێچکەیەکی دروست هەڵبەت رێگای بەردەممان هاسان نابێت وپێویستی بە هەوڵی زۆر سەخت هەیە تا گەیشتن بە ئامانج . پێدەچێت هەموو لا هۆگری ئامادەیی هەوڵێکی ئەوتۆن تا قسەکان ببن بە کردار .
نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیەنا گوتیشی : گەڕانەوەی واشنگتۆن بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی پێویستی بە رەچاوکردنی بە تەواوەتیی هەموو بەڵێنەکان هەیە کە لایەنی ئەمریکی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی دا وەئەستۆی گرتووە .
342/