به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێران بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە مانگی نیسانەوە واتا 15 ی خاکەلێوەوە دەستپێدەکات.
ناوبراوگوتیشی : کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی سپۆتنیک ڤی لەگەل ڕووسیا هاوکاری دەکات و ئەگەری هەیە لە هەفتەی داھاتووەوە، چاندنی خانەیی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە لە ئێران دەستپێبکات و تا یەک مانگی داهاتوو بەرهەم دێت.
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی سەرەتایی تا 9 ملیۆن ژەم لە مانگدا دەبێت.
ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی لە 57 وڵاتی جیھان دا داکارھاتووە و دوھەمین ڤاکسینی جیھانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کارییەکەی سەتی 91.6ە.
342/