به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ پێگه‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڵاویکردەوە ، فڕۆکە جەنگیهکانی روسیا له هێرشێکی ئاسمانی‌دا 5 (پێنج) هێرشی موشەکیان کردوەتە سەر ناوچەیەک کە بە هێڵی ته‌ماسی نێوان رژێمی سوریا و هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا له شاری حه‌له‌ب، ناوده‌برێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکه‌یه‌کی پشکنینی روسی له ئاسمانی شاری حه‌له‌ب هاوشانی ئه‌و فڕۆکانه‌ی که هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامداوه، فڕیوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ باسی لەوەشکردوە، تائێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندراوه و حکومەتی سوریاش هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە، هاوکات هێزه چه‌کداره‌کانی نزیک له تورکیاش هەڵوێستی خۆیان نیشان نەداوە.
5ی ئه‌م مانگه، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سنوره‌کانی شاری مەعرەتی ئیدلب ئەنجامداوە.
342/