به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەناتۆڵی، دادستێنی ئێزمیر بۆ 148 سەربازی ئەو ولاتە سزای دەستگیر کرانی دەرکرد.
دەوترێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەڵمەتێکدا کە لە 47 پارێزگای تورکیا ئەنجام درا؛ 130 کەس دەستگیر کراون.
تۆمەتی ئەوان، هاوکاری لەگەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری ئۆپزیسیۆنی تورکیایە کە بە داڕشتنی کودەتای شکست خواردووی 2016 تاوانبارە و ئێستا لە ئەمریکا ژیان دەکات.
12 کەس لە گومانلێکراوەکان لە هێزی زەوینی، 47 کەسیان لە هێزی ئاسمانی، 18 کەسیان لە هێزی دەریایی، 38 کەسیان لە جەندەرمە و 19 کەسیان لە گاردی کەناری تورکیان.
تا ئێستا 282 هەزار و 790 کەس بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ کودەتا دەستگیر کراون کە 94 هەزار و 975 کەسیان بە بڕیاری دادگا چوونەتە زیندان.
342/