٢٣ شوبات ٢٠٢١ - ١١:٣٢
بەیاننامەی یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز

یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بەیاننامەیەکی لە بارەی پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز دەرکرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە میدڵ ئیست نیوز ، یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز بەیاننامەیەکی دەرکرد و ودەکاریەکەی شیکردەوە . 

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە : سێ رۆکێت ھاویژراوە کە دوویان لە ناوچەی سەوز کەوتوون و یەکیان لە ناوچەی حارسیە دراوە و رۆکێتەکەکانیش لە ناوچەی ئەسسەلام ( توبجی)یەوە تێگیروان . 

ھەروەھا دەڵێ : لەم پەلامارەدا چوار ئۆتومبێلی مەدەنی زیانیان پێگەیشتووە و سەکۆی ھەڵدانی رۆکێتەکانیش لە لایەن فەرماندەیی ئەرکانی  ھەڵمەتەکانی بەغدا دۆزراوەتەوە . 

سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراقیش رایگەیاند پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو کاری تاقمە ئاژاواگێڕەکان بووە . 

ئەم پەلامارانە زیانی گیانی نەبووە . 

342/