١٥ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٤٤

دەوڵەتی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بانگهێشتی فەرمی ڕووسیای بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕەوتی ئاستانە وەرگرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە هەواڵدەری فەرمی سووریا(سانا)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە "نزار خەیروڵڵا" جێگری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ " ماکسیم ماکسیمۆف" باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا دیداری کرد و بانگهێشتی فەرمی ئەو وڵاتەی بۆ بەشداری وەکوو چاوەدێر لە کۆبوونەوەی ڕەوتی ئاستانە وەرگرت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پازدەهەمین کۆبوونەوەی ڕەوتی ئاستانە بڕیارە ڕۆژانی 16 و  17 فێڤریە واتا 28 و 29 ڕێبەندانی ئەمساڵ لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە بچێت و تێیدا گۆڕاناکرییە ئەمنی، سیاسی و مرۆییەکان لە سووریا تاوتوێ بکرێت.

خەیروڵڵا و ماکسیمۆف لە دیداری ڕۆژی یەکشەممە لە سەر پرسی جیاوازی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەرچاوی دوو وڵاتەکە گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا دوو لایەنەکە لە سەر نزیک بوونی ڕوانگەکانی ڕووسیا و عێراق سەبارەت بە ڕێگاکانی چارەسەری قەیرانی سووریا و پێداویستی رێکارێکی سیاسی لە ڕێگای دووبارە متمانەکردنی لایەنەکان لە سووریا بە بێ دەستێوەردانی بیانی جەختیان کرد.

342/