٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٣١
مەرجەکانی ئێران بۆ فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی جیهان

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: ئەگەر وڵاتێک داوای چەک لە ئێمە بکات ، ئێمە مەرجی تایبەتی خۆمان هەیە و چەکیش بە هەر وڵاتێک نافرۆشین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕەبیعی لە دیمانەیەکدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران وتی: ئێمە لە بنەڕەتدا حەزمان لە چەک نییە و لایەنگری ئاشتین و پێمان وایە کە نابێت ناوچەکەمان ببێتە هوماری چەک.

 ئەوەشی وت کە جیهان زانی کە ئەمریکا درۆ دەکات و بۆیە گەمارۆی چەک لە سەر ئێمە درێژ نەکرایەوە .

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕاشیگەیاند کە ئەگەر هەر وڵاتێک داوای چەک و تەقەمەنی لە ئێران بکات، ئێمە مەرجی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ فرۆشتنی چەک بەم وڵاتانە و دەبێ مەرجی ئەخلاق و بەرپرسیارانە کەڵک وەرگرتن لە چەکەکان ڕچاو بکرێت و هەروەها دەبێ ئەو چەکانە بۆ بەرگری بکڕدرێن نەک بۆ پەلامار دان.

ئەوەشی وت کە چەکەکانی ئێران بە گوێرەی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان و بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نێودەوڵەتی دەفرۆشرێت.

342/