١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:١٥
حکوومەتی عێراق ئیجرائاتی پێویست بەرانبەر پەلامار دەران بگرێتەبەر

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر سوتاندنی باره‌گاکه‌یان له‌شاری به‌غدا هاته‌ده‌نگ‌و هۆشداری ده‌دات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسعود بارزانی وتی:  "ئەمجۆرە پەلامارو دەستدرێژییانە دواکەوتویی‌و بێ فەرهەنگی‌و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەمولایەک دەردەخات".

ده‌شڵێت:"ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن‌و سوکایەتی بەبەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەوکارەیان دەدەن".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌په‌یامێکدا له‌دوای سوتاندنی باره‌گاکه‌یان له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و تاقمه‌ی ئه‌و کاره‌ی کردوه‌ گێره‌شێوێنه‌.

هۆشداریش ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ئەو چاوەڕوانییەمان لەحکومەتی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لەبەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتەبەر.