به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە کاردانەوەی ئێران بە پشکنینی پاپۆڕە ئێرانییەکان لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ترەوە وتی: ئەمریکا لە پاگەندەی خۆیدا زۆر گۆشەگیرە. ئەوەی کە ئەمریکا لە ناوەندی پاگەندەیی دەسەڵاتی خۆی ئاوەها گۆشەگیر ببێت، باشترین نیشانەیە کە پێمان بڵێت چەندە هێزی ئەمریکا پووچە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا نەیتوانی لە کەشی سیاسی و رەوتی مافی بگات بە ئەوەی کە دەیەوێت، هەر بۆیە گەڕاوەتەوە سەر سیاسەتی زۆربێژی و دەیەوێت کارەکانی بە زۆربێژی بباتە پێشەوە.
ناوبراو وتیشی: هەر هەوڵێک کە پێشێل کاری سەروەریی ئیران و پێشێل کاری یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت بە شێوەی جیدی و بێ چرکەیەک دوو دڵی وەڵام دەدرێتەوە. بە ئەمریکییەکان دەڵێین کە دەست لە دزینی دەریایی، ئاسمانی و زەوینی هەڵبگرێت چونکوو سەردەمی دزین کۆتایی هاتووە.
342/