به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕۆیتێرز، مائۆلۆ پینهیرو، سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر دۆخی سووریا هۆشداریی دا تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین، سەرێکانی و ناوچە دەوروبەرەکانی جەنایەتی جەنگی وەکوو ئەشکەنجە، ڕفاندن، هەڵسوکەوتی نەشیاو و ... یان ئەنجام داوە.
ناوبراو جەختی کرد ئەبێ هەوڵ بدات بۆ ڕێگری لە ئاوەها کردەوەیەک بۆ پاراستنی مافی خەڵکی سڤیل لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی.