١٢ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٣:١٧
تێکشکاندنی بنکەی گرووپە دژە ئێرانییەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان

جێگیری ئۆپراسیۆنی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند: بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار خەلیل زادە وتی: هێزەکانی بڕیاڕگەی حەمزە سەیدولشوهەدا لە وڵام بە دەستدرێژییەکان, بنکەی گرووپه کانی دژە شۆڕشیان لە ناوچەی کوردستانی عێراق کردۆتە ئامانج.

خەلیل زادە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە وتی: ئەم ئۆپراسیۆنانە و تێکشانی گرووپە تیرۆریستەکان لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای وڵات بۆتە هۆی بێ هیوایی ئەمریکا.

زیادیشی کرد: لە ساڵی ڕابردووەوە دەستوپەیوەندەکانی ئیستکبار بە ڕێگاگەلی جیاواز لە سنوورەکانی وڵاتی ئێمەدا نائەمنییان دروست کرد.

 ڕاشیگەیاند: ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی سوپا لە وڵام بە دەستدرێژییەکانی دژە شۆڕش لە ئەنجام دانی تیرۆرێک لە پارێزگای کوردستان بوو.

لە ئۆپراسیۆنی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپا بنکەی دژە شۆڕش تەواو تێکشکا و ژمارەیەک لە تیرۆریستانیش کە بۆ دروست کردنی ئاژاوە جێگیر کرابوون کرانە ئامانج.
سەردار خەلیل زادە ڕایگەیاند کە هێزەکانی لەشکەری ۳ی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا بەرزاییەکانی سنووری ئێران و تورکیایان ئابلۆقە دا و شوێنی هێزەکانی دژە شۆڕشیان پێکا.
ئەوەشی وت کە ڕێژەیڵکی زۆر چەک و تەقەمەنی دۆزرایەوە و ناوچەکە پاکسازی کراوە.
ئەو هەڕەشەیەشی کرد کە ئەمنیەتی وڵات هێڵی سووری سوپایە و ئەگەر دژە شۆڕش بەردەوام بێت لەو دەستدرێژیانەی ئەوا تۆپباران دەکرێت.

342/