٣١ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٤٦
پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش وتی: لە بواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان پێشکەوتنی هەزار و شەشسەدیمان هەبووە و ئەمڕۆکە دەتوانین بە پێی پێویست هەر فڕۆکەیەک بەرهەم بهێنین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیر عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی بەرهری ئاسمانی ئەرتەش بسەبارەت بە ڕۆڵێ سیستەمی ئاسمانی ئەرتەش لە ئاسایشی وڵاتەکان، وتی: سیستەمی ئاسمانی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کە پێکهاتووە و ئێستا زیاتر لە هەموو بوارەکانی پێویست بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە.

ئەمیر سەباحی ئاماژەی کردە سەر پێشکەوتنە بەرچاوەکانی سیستەمی ئاسمانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و وتی: لە ماوەی ئەم ساڵانە، سەرەڕای هەبوونی گەمارۆ، گوشار و هەرەشە لە سەر سیستەمی ئاسمانی زیاتر لە سەداسەد داهێنان و پێشکەوتنمان هەبووە.

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە باشی ئاسمانی ناوچەکەی لەژێر چاوەدێری دایە و هەموو جوولەکان دەبینین، وتی: ئەمڕۆکە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لە جیهان قسەی یەکەم دەکات و هەموو جووڵەکانی دوژمنی لە ژێرچاوەدێریدایە.

ناوبراوی درێژەی دا؛ لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش پێشکەوتنی هەزار و شەشدەس دەرسەدیمان هەبووە و ئەمرۆکە دەتوانین بە پێی پێویست هەر فڕۆکەیەک بەرهەم بهێنین.