به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەفشین شەعبانی ڕایگەیاند: لە کاتی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتوچۆکان سنووردار کراونەتەوە و وڵاتی عێراق ئێستاش هەر ڕێگری دەکات لە چوونی هەندێک کەس بۆ ناو وڵاتەکەی بەڵام کەسانێک وەکوو بازرگان و ئەوانەی کە بەڵگەی نیشتەجێ بوون لە هەرێمیان هەیە دەتوانن لە ئەو سنوورەوە بچنە ناو هەرێمی کوردستان.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لایەنی عێراقی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە موسافرەکان دەگرێت، زیادی کرد: تێچووی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا بۆ هەر موسافرێک لە سنووری باشماخەوە نزیک بە ١٢ ملیۆن ڕیاڵە کە لەلایەن وڵاتی عێراقەوە، وەردەگیردرێت.