بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە قودسی عەرەبی، ئەو خۆپیشاندانە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدا بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندەران ئەو شەقامەیان لە مەیدانی تەحریر کە دەچێتەوە ناوچەی سەوز داخست.
ئەو خۆپشاندانە لە ناڕەزایەتی بە لاواز بوونی خزمەتگوزاری، سزانەدانی گەندەڵەکان و بچڕانی کارەبا بەڕێوە چوو.
شایەدحاڵەکان لە ئاگرتێبەردانی چەند ئۆتۆمبیل لەلایەن خۆپیشاندەرەکان و پژاندنی گازی فرمێسک ڕێژ لەلایەن پۆلیسەوە هەواڵیان دا.
هەواڵدەری سپۆتینک ڕایگەیاند کە لە ئەو پێکدادانە لە بەغدا کەسێک کوژرا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسای دەوڵەتی هێشتا بە ڕووداوەکانی مەیدانی تەحریر کاردانەوەیەکیان نەبووە.
شیاوی باسە کە هەواڵەکان لە خۆپیشاندان لە شارەکانی ئەلکوت، شارۆچکەی سەدر و پارێزگای بابل باس دەکەن.
342/