٢١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٣٩
زەریف بۆ گەیاندنی پەیامی ڕۆحانی بە پووتین دەچێتە ڕووسیا

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی کە موحەممەد جەواد زەریف لە سەفەری ڕۆژی سێشەممە بۆ مسکۆ پەیامی حەسەن ڕۆحانی پێشکەشی پووتین دەکات و لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کام جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە سەروبەندی سەفەری زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مسکۆ لە تویتێکدا نووسی: دکتۆر زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سیهەمین سەفەری خۆی بۆ ڕووسیا وەکوو سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی و لە سێهەمین سەفەری خۆی لە شەش مانگی ڕابردوو ڕۆژی سێشەممە سەردانی مسکۆ دەکات.  

ناوبراو زیادی کرد : زەریف جگە لە پێشکەشکردنی پەیامی ڕۆحانی بە ڤلادمیر پووتین، لەگەڵ لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسەکەی لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆ دەکات.