بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و ٧٩ کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ۲٥٠ هەزار و ٤٥٨ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 221 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ڕێکۆردی گیان لەدەست داوان بە ٢٢٠ کەسەوە لە ٢٤ کاتژمێردا، شکا و ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٣٠٥ کەس .
وتیشی: ٢١٢ هەزار و ١٧٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.