بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی نێعمەت وەڵەدبەیگی ، سەرەخۆشی لە بەهرام وەڵەدبەیگی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان له تاران و رۆژنامه‌وانی به‌ئه‌زموون و ناسراوی کورد کرد.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، بۆ خانه‌واده‌ی وەڵەدبەیگی و سه‌رجه‌م خزم و که‌سوکار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو «نیعمه‌ت وه‌ڵه‌دبه‌یگی» و خه‌ڵکی شاره‌کانی پاوه و جوانڕۆ و هه‌ورامان خۆی به هاوبه‌شی ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یان زانی و لە خوای گەورە داوای کرد گیانی کاک نیعمه‌ت بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سه‌بر و ئارامی و ئۆقرەیی و دڵنه‌وایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
برای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی کوردستان پاش ململانه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشک دوو ڕۆژ لەمەوپێش کۆچی دوایی کرد.