١٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٣:٢٥
مەرگی ٨ هەزار و ٧٠٠ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران/٢٤١٠ نەخۆشی نوێ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ناسینەوەی ٢ هەزار و ٤١٠ نەخۆشی نوێ و گیان لەدەست دانی ٧١ کەس لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێوە تا بە ئەمڕۆ ٢٤ ی جۆزەردان، دوو هەزار و ٤١٠ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران ناسراوەتەوە کە ٧١٤ کەسیان لە نەخۆشخانەی خەوێدنراون، وتی: بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ١٨٤ هەزار و ٩٥٥ کەس.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەداخەوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٧١ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا گیانی خۆیان لەدەست داوە، وتی: بە گشتی ژمارەی گیان لەدەست داوەکانی بە هۆی ئەو نەخۆشییە گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٧٣٠ کەس و بە ختەوەرقانە تا ئێستا ١٤٦ هەزار و ٧٤٨ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵ.

لاری هەروەها ڕایگەیاند کە ٢٧٥٥ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا دۆخیان نالەبارە.

342/