٨ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٤٥
عەمار حەکیم: مێژووی هاوبەشمان لەگەڵ کوردانی فەیلی هەیە

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند: لەگەڵ کوردانی فەیلی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی پێشوو و بنیاتنانەوەی دەوڵەتی نوێی عێراق مێژویەکی هاوبەشیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ هاوپەیمانی کوردانی فەیلی رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ برایانمان لەکوردانی فەیلیی مێژویەکی هاوبەشمان هەیە لە بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان کە بەتایبەت لە روبەڕوبونەوەی رژێمی پێشووی عێراق و قۆناغی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی نوێی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێویستی دەزانن پێکهاتەکانی گەلی عێراق رۆڵیان هەبێت و بەشداربن لە سەرجەم دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی داواش دەکات، لایەنەکان بەرامبەر ئەرک و مافی کوردانی فەیلی دادپەروەرانە رەفتار بکەن، چونکە ئەوانیش روبەروی چەسانەوە، ستەم و بێسەروشوێنکردن بونەتەوە.