٣١ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥٦
خەڵکی ئەمریکا ماندوون لە ڕەگەزپەرستی، نادادپەروەری و گەندەڵی

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەندێک کەس پێی وایە کە گیانی ڕەش­پێستەکان هیچ گرینگایەتیەکی نییە. کاتی ئەوە هاتووە کە جیهان ڕووبەڕووی ڕەگەزپەرستی ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف لە تویتێکدا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی ٢٧ ی جوونی ٢٠١٨ ی مایک پەمپێئۆ دژی ئێران بە قسەی هاوشێوەی خەڵکی ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و نووسی: هەندێک کەس پێی وایە گیانی ڕەش­پێستەکان هیچ گرینگیەکی نییە. بۆ ئەو کەسنەی کە گرینگی دەدەن بە گیانی رەش­پێستەکان: کاتی ئەوە هاتووە جیهان ڕووبەڕووی رەگەزپەرست یببێتەوە. جیهان دژی ڕەگەزپەرستی.

ناوبراو بە ڕاست کردنەوەی دەقی بەیاننامەکەی پەمپێئۆ لە ڕابردوو کە دژی ئێران لە تویتەر دەرکرابوو، نووسی:

بەیاننامەی وەزیری دەرەوە، موحەمەد جەواد زەریف

٣٠ ی مەی ٢٠٢٠

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئەمریکا

دەسەڵاتی ئەمریکا سەرچاوەکانی هاووڵاتییەکان بەفیڕۆ دەدات؛ چ لە سەربزێوییەکان لە ئاسیا، ئەفریقا یان ئەمریکا لاتین بێت، چ پاڵپشتییەکانی لە دیکتاتۆرەکان، یان زیادەڕەوییەکانی بۆ پەرەپێدانی چەکی ناڤۆکی، هەمووی ئەمانە دەبێتە هۆی ڕەنجی زیاتری خەڵکی ئەمریکا. هەر ئەو جۆرە لە پێشتر وتم جێی سەرسووڕمان نییە کە ناڕەزایەتییەکان لە ئەمریکا درێژەیان هەبێت. خەڵکی ئەمریکا داوا لە ڕێبەرەکانیان دەکەن تا بەشداریان بکەن لە سامانەکانی ئەو وڵاتە و وەڵامی پێداوسیتییەکانیان بدەنەوە.

ئێمە تاکتیکەکانی دەسەڵات لە سەرکوت، زیندانی کردنی خۆپیشاندەران و نکۆڵی کردنی هەژاری و داماوی خەڵکی ئەمریکا ئیدانە دەکەین. خەڵکی ئەمریکا ماندوون لە ڕەگەزپەرستی، گەندەڵی، نادادپەروەری و نەزانینی ڕێبەرەکانیان و جیهان دەنگی ئەوان دەبیسێت.