٢٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥١
ورەی بەرخۆدان هێشتاش بەردەوامە/ ئیسرائیل ئاگاداری هێزی ئێمەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی بیستەمین ساڵوەگەری ئازادکردنەوەی باشووری لوبنان ڕایگەیاند: ورەی بەرخۆدان پاش تێکشکاندنی دوژمنان، هێشتاش بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێک بۆ ڕادیۆ "النور" بە بۆنەی بیستەمین ساڵوەگەری ئازادکردنەوەی باشووری لوبنان لە بندەستی داگیرکەرانی ڕژیمی زایۆنی، وێرای ئاماژە بە پێگە و بنەماڵەی شەهید عیماد موغنیە، ڕایگەیاند: ئەو ورەیەی کە بووە هۆی تێکشکاندنی دوژمنان هێشتاش بەردەوامە و متمانەمان بە ڕەزمەندەکانمان و کەشی بەرخۆدان زۆرە و لەوە دڵنیاین کە هۆکاری یەکەم لە پرێنسیپی بەرخۆدان پاراستنی ڕۆحی بەرخۆدان بە هەموو توانست و ڕەسەنایەتییەتی.

نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: رێبەرانی زایۆنی ئەزموونی پاشەکشێ لە باشووری لوبنانیان هەیە و دۆسیەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەوڕۆدا پڕاوپڕە لە نامرادی و شکست.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کرد: بەرگریی ئێستا لە دژی دوژمن، دەسکەوتی دەیتا ڕاستەقینەکانن نەک وتاربێژی. بەرخۆدان لە ساڵی ١٩٨٢ەوە پێشبینی دەسکەوتەکانی ساڵی ٢٠٠٠ (ئازادکردنەوەی باشووری لوبنان لە بندەستی ڕژیمی زایۆنی)ی دەکرد. لوبنان دەوڵەمەندە بە بەرگری و ئیسرائیل دەزانێ کە بەرەوڕووی دوژمنێکی کەم توانا نییە.