٢٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٧
ڕێبەری ئێران: مەجلیس دەبێ گرینگی بە بژێوی ژیانی هەژاران بدات

ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران وتیان: نوێنەرانی مەجلیس بە دەسپاکی و کارناسانە بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان و مەجلیس لە سەرووی کاروباری وڵاتەوە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی دەسبەکار بوونی خولی یازدەهەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وڵات، پەیامێکی بۆ نوێنەران نارد.

ڕێبەری لەو پەیامەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئابوور و فەرهەنگ لە یەکمایەتییەکانی وڵاتە ، ڕایانگەیاند کە نوێنەرانی مەجلیس دەبێ گرینگی بدەنە، بژێوی ژیانی چین و توێژە هەژارەکان ،ڕەخساندنی هەلی کار و بەرهەم هێنان و کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان و هاوکاری دۆستانە لە گەڵ سەرۆکایەتیەکانی دیکە.

 جەختیشیان کردە  سەر ئەرکی نوێنەران بۆ گرینگی دان بە پرسی کەم کردنەوەی ڕۆڵی سەرەکی نەوت لە دابین کردنی داهاتی وڵات و وتیان: ئەمە دەرفەتە بۆ کێشانی هێڵی ئابووری ئێران.