بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرهەنگ عەلیڕەزا بیگلەری وتی: ئەو ئاگرتێکەوتنە لە ناوچەی کوێستانی لەلار ی شارستانی بەدرە کە دەڕوانێتە سەر بەنداوی سەیمەرە ڕووی داوە کە بە یارمەتی خەڵک و هاوکاری دامودەزگا جیاوازەوکان بە تواوەتی ڕاگیرا.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی کوێستانی بوون و لێژایی توندی دۆڵی ناوچەکە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کێشەی تایبەتی هەبوو کە پاش چەندین کاتژمێر هەوڵدان ئەو ئاگرە کوژایەوە.
فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی پارێزگای ئیلام وتیشی: بە پێی کوێستانی بوون و ئەستەم بوونی چوون بۆ ئەو شوێنە بەڵام پێویست بە ناردنی کۆپتەر و گواستنەوەی هێز بۆ ڕاگرتنی ئاگرەکە نەبوو و بە بێ کۆپتەریش ئاگرەکە کوژایەوە.