٢١ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٣١
تووشبوونی2392 کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەی تووشبوان و قوربانیەکانی کۆرۆنا لە ئێران وتی: لە دوێنیەوە 2392 کەس بە تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵات زیاد بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 66 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ  129 هەزار و  341 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لە ئێستادا 100564 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.

هەروەها تا ئێستا 7342 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.