بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی کومیتەکانی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا وتی: بەختەوەرانە پسپۆڕان و پزیشکانی وڵات بە پێی خوێندنەوەکان لە ئێران و بە پێی ئەزموون و توێژنەوەکان لە گەڵ وڵاتانی تر تا ڕادەیەکی زۆر توانیویانە بە شێوەی هەڵسوکەوتی ئەو ڤایرۆسە و ڕێکارەکانی بەرەوڕوو بوونەوەی نزیک ببنەوە کە ئەوە زۆر گرینگە.
سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دەسپێکی چالاکی کارە کەمتر مەترسیدارەکان بە واتای گۆڕینی دۆخی مەودادانەری کۆمەڵایەتی و خۆنەپاراستنی وردی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان نییە، وتی: بە پێی ڕاپۆرتی بەرپرسانی کومیتەکانی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا، ئەگەر هاوکاری و هاوڕێیی خەڵک و پاراستنی سنوورەکان و پڕۆتۆکۆلەکان هەر بەم شێوە کە تا ئێستا ئەنجام دراوە، درێژەی هەبێت دەتوانین هیوادار بین کە وردە وردە بگەڕێینەوە دۆخی پێش کۆرۆنا.
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا وتی: گەڵاڵەی مەودا دانەری زیرەکی کۆمەڵایەتی کە بە هەوڵی بەردەوامی لێژنەی نەتەوەیی بەرەوڕوو بوونەوەی کۆرۆنا و سەرۆکانی کومیتەکان ئەنجام دراوە، مۆدێلێکی کۆنترۆڵیە کە بە شێوەی پلیکانەی بە پێی ڕای وەزارەتی تەندروستی و دەرمان خەریکە بەڕێوە دەچێت.
..............
340