بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵرۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی عەباس (دخ) و رۆژی گیانباز بە دەرکردنی پەیامێک، پێگەی گیانبازانی شۆڕشی ئیسلامیان نرخاند و فەرموویان: ئێوە گیانبازان، موجاهیدان و شەهیدانی زیندوون و چاو و دڵی ئێوە بە پاداشتی خودایی ڕووشن دەبێت.
بەڕیزیان لە خودای مەزن داوای تەندروستی، عێزت، پاوەجێی و لێبوردنی باشی بۆ گیانبازان و بنەماڵەیان خواست.
شایانی باسە، هەموو ساڵێک لە رۆژی گیانباز، وەفدگەلێک لە لایەن رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران و شارەکان بۆ ڕێزنان لە گیانبازانی سەربەرز سەردانی ماڵ و ئاسایشگەکان دەکەن، بەڵام ئەوساڵ بە هۆی تەشەنەی نەخۆشیی کۆرۆنا و پێداگریی بەرپرسان بۆ پاکژی و دەرمان لە رێگەی دوورەپەرێزی، ئەو دیدارانە هەڵوەشاوەتەوە.
............
340