١٧ ئازار ٢٠٢٠ - ١١:٠٠
هێرش بۆ سەر سەربازانمان قبووڵ ناکەین/ هەڵمەتی زیاتر بەڕێوەیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ دەوڵەتی بەرەوپێش بردنی کاروباری عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی تاجی لە باکووری ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پەمپێئۆ لەو پەیوەندییەی لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی‌دا ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق دەبێ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پاڵپشتی بەغدا لە دژی داعش بوون، بپارێزێت و هۆکارانی ئەو هێرشە دەبێ سزا بدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هێرش و هەڕەشەگەلێک کە مەترسین بۆ سەر گیانی ئەمریکییەکان قبووڵ ناکات و هەنگاوی زیاتر بۆ بەرگری لە خۆمان ئەنجام دەدەین.

ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە چەندین هێرشی بۆ سەر هێزەکانی عێراقی، بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارێک لەو هێزانە.

..............
340