بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هەماهەنگ کاری ئەرتەش، سەبارەت بە ئامادەیی ئەو ڕێکخراوە بۆ یارمەتدانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا وتی: بۆ یارمەتی بە خەڵک و بە دروشمی ئەرتەش بۆ خەڵک، بە پێی ڕێککەوتنەکان، نەخۆشخانەی هاجرمان تەیار کردووە و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە بە هەموو توانی خۆیانەوە خەریکی خزمەتگوزارین و بە پێی دوایین زانیارییەکان تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس سەردانی ئەوێیان کردووە و بە تاوی کردنەوەی دەرکەوتووە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبوون.
ناوبراو زیادی کرد: لە شوێنەکانی تر لە پێویستیان بە هێزی پەرستار و پزیشکی پسپۆڕ بووە، ئەرتەش یارمەتی باشی داوە. هەروەها بەشگەلێک لە نەخۆشخانەی بێعسەت، نەخۆشخانەی گوڵستان و نەخۆشخانەی هاجەر بە تواوەتی نراوەتە ئیختیاری وەزارەتی تەندروستی.
لە شاری ڕەشتیش بە پێی ئەوەی کە رێژەی کەسەکان کە سەردانیان کردووە، زۆر بووە ئێمە تەواوی نەخۆشخانەکەمان بە ئەو کارە تەرخان کردووە.
............
340