٥ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٢٦
دیداری عادڵ عەبدولمەھدی لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا

سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ ژنراڵ «کۆنت مەک کێنزی» سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ ژنراڵ «کۆنت مەک کێنزی» سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عادڵ عەبدولمەھدی لە ڕەوتی ئەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی بەدوور ڕاگرتنی عێراق لە پێکدادانەکان و نەکردنی عێراق بە گۆڕەپانی مشت و مڕە نێونەتەوەییەکان جەختی کرد.

مەک کێنزی سەرکردەی بنکەی سەرکردایەتیی ناوەندی تیرۆریستانی ئەمریکیش لە دیدارەکەدا بەبێ گەڕانەوە بۆ پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ پێویستیی کشانەوەی لەشکریانی بیانی لە خاکی عێراق، لە سەر پێویست بوونی ھاوکاریی ھاوبەشی نێوان بەغداو واشێنگتۆن لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.

ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکییەکان لە عێراق بووەتە ھۆی بەھێز بوونی تیرۆریزم لەم وڵاتەدا.

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

جێگای ئاماژەیە سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی»  بە پێی  بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو.

............
340