بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد جەواد زەریف و مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا ، دوایین گۆڕانکاریەکانی جیهانی ئیسلامی بە تایبەت فەلەستینی داگیرکراو و گەڵاڵەی ئەمریکی - زایونی " سەودای سەدە"یان تاووتوێ کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هەڵوێست گرتنی بەبڕشتانەی جیهانی ئیسلامی و نەیارەتیی لە گەڵ ئەم پرۆژەیە .
ژان ئیڤ لۆ دریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسەش وێڕای رەخنەگرتن لە سەودای پڕشورەیی سەدە گوتی ، پرسیاری زۆر لە بارەی ئەم گەڵاڵەیە بۆ پاریس بێ وڵام ماونەوە .
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە داکۆکیشی کرد لە هاتەنە ئارای ئەم پرسە لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا .
...........
340