١ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٣٠
کەماڵوەندی" بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بە هێز و توانای تەواوەوە درێژە دەبێ

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە بایکۆت کرانی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە لە لایەن ئەمریکاوە وتی: بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بە پێی پێداویستییەکانی وڵاتە و بە هەموو تواناوە بەردەوام دەبێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی خەزنەداریی  ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتە دوژمنکارانە و نایاساییەکانی دژ بە ئێران  ڕۆژی پێنجشەممە "عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستە نێو لیستی بایکۆتەکانیەوە.

"بێهرووز کەماڵوەندی" وتەبێژکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە وتیشی: بایکۆت کرانی عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە یارییەکی سیاسی و بە هۆی داماو  و هیوابڕاو بوونی ئەم وڵاتەیە و هیچ بایەخێکی نییە. کەماڵوەندی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا بە چوونەدەر لە ڕێکککەوتنی ئەتۆمی و ئەو بەڵێنشکێنیەی کە کردی، بە هیچ لەونێ لە پلە و پێگەیەکدا نییە کە بیهەوێ سەبارەت بە جێبەجێ کران یان نەکرانی بەڵێن و  ئەستۆگریییەکانی ئێران قسە بکات.

دەوڵەتی ئەمریکا هەر لە یەکەم ڕۆژەکاتی پێنانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەنێ قۆناغی جێبەجێ کرانەوە واتە لە ١٦ی ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە تەگەرە نانەوە و هەوڵ بۆ بەرتەسک کردنەوەی سوودە ئابوورییەکانی ئێران لەو ڕێککەوتنەی دەست پێ کرد. بە دەسەڵات گرتنە دەستی "دۆناڵد ترەمپ" وەکوو سەرۆک کۆمار لە ئەمریکا ئەو لەمپەرنانەوەیە گەلێک زیاتر بوو و ترەمپ دەستی کردە هەڕەشە و گوڕەشە لەمەڕ بردنە دەری وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە  ئەتۆمییە.

...........
340