بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن روحانی لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی گیان لە دەسدانی ژمارێک لە شارومەندانی سوید ی لە رووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەی ئۆکراینی لە نزیک تاران ، گوتی : کۆماری ئیسلامیی لێکۆڵینەوەی تەواو تا گەیشتن بە ئەنجامی دواجار درێژە پێ ئەدات و هەرچی لەدەستی هێنا بە ڕوونی دەیخاتە بەر دەست رای گشتیی جیهان .
روحانی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا و تیرۆری سەردار سولەیمانی بە دەستی ئەوان دۆخی ناوچەکەی شێواندووە و بووەتە هۆی توڕەیی گەلان ، وتیشی ، هەموو لا دەبێ دەست بدەینە دەستی یەک و ئاسایش بۆ ناوچەکە بگەڕێنینەوە .
سەرۆک وەزیرانی سودیش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە دەبڕینی سەرەخۆشی لەبەر گیان لەدەسدانی ژمارێک لە خەڵکی ئێران لە رووداوی کەوتنەخواری فڕۆکە و رێز گرتن لە ئێران بە هۆی وەئەستۆ گرتنی بەرپرسایەتی ئەم ڕووداوە ، خوازیاری لێکۆڵینەوەی ڕوون و شەفاف بۆ گەیشتن بە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە بوو و ئامادەیی سویدی بۆ هاریکاری لەم بارەوە راگەیاند .
لوڤێن بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ بارگرژیەکان بە جۆرێکی بێ وێنە لە ناوچەکەدا توند بوونەوە گوتی : سوید لە گەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا نەیاری بەرزبوونەوەی کێشە و بارگریژەکان لە ناوچەکەدایە .
..........
340