AhlolBayt News Agency (ABNA)
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە کوردستانی سووریا
لە کوردستانی سووریا بەتایبەتی و وڵاتی سووریا بەگشتی، ئاماژەکانی گەڕانەوەی داعش و بەهێزبوونەوەی سەرهەڵدەدەن.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
سەفەر بۆ پاکستان و سریلانکا لەم بارودۆخەدا پەیامی گرینگی بۆ دوست و دوژمنی ئێران هەبوو
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەفەر بۆ پاکستان و سریلانکا لە پێشەوە پلان ڕێژی بۆکراو بوو، وتی: بەڵام بەڕیوە چوونی ئەو سەفەرە لە ئەم ماوە زەمەنییەدا، پەیامی گرینگی هەبوو.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
ڕێژەی تەڵاق لە کوردستان سەدا 2 کەمی کردووە
سەرپەرشتی جێگرایەتی کۆمەڵایەتی دادی کوردستان وتی: بە پێ ئاماری ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی تۆماری باری کەسێتی پارێزگا، لە ساڵی 1402 ڕێژەی جودابوونەوە سەدا 2 کەمی کردووە.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
سەرکوتی بێ وێنەی خۆپیشاندانە دژە ئیسرائیلییەکان لە زانکۆی تێگزاس/دەستگیری 20 خوێندکار
سەرچاوەکانی لە سەرکوتی بێ وێنەی کۆبوونەوە خوێندکارییەکان لە دژی ئیسرائیل لە زانکۆی تێگزاسی ئەمریکا و پێکدادانی خوێندکاران لەگەڵ پۆلیس و دەستگیری لانیکەم 20 خوێندکار هەواڵ دەدەن.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
ناڕەزایەتی خوێندکارانی ئەمریکی سەرکوت کراوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا تێکەڵ بە سەرکوت و دەرکردنی خوێندکاران بوو.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە ئێستاش درێژەی هەیە
ئەندامی مەجلیسی کۆمەڵایەتی ئەرمەنییەکانی دێرەزوور وێڕای ئاماژە بە جەنایەتی کوشتوبڕی 109 ساڵ پێشی باوە و باوەگەورەکانی خۆی لەلایەن عوسمانییەکانەوە، ڕایگەیاند کە ئەو جەنایەتە ئێستاش لە کوردستانی سووریا درێژەی هەیە.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
کاردانەوەی ئێران بە سەرکوتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: هەڵسوکەوتی توندی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە مامۆستایان و خوێندکارانی ناڕەزای بە ژینۆساید و تاوانەکانی جەنگی زایۆنیستەکان بووەتە هۆی نیگەرانی ڕڵی گشتی جیهان.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
سووتاندنی نووسینگەی حزبە کوردییەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ
چاودێری سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی سووتاندن و وێرانکردنی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی بە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو ڕەوتە سەرەکییەی کورد لە سووریا بڵاو کردەوە.
٢٥ نیسان ٢٠٢٤
سزا نوێیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر ئێران
میدیایەکی ڕۆژئاوا سەپاندنی سزای نوێی لەلایەن ئەمریکا و ئینگلیز بە بیانووی جۆراوجۆر لە دژی ئێران ڕاگەیاند.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
ئەردۆغان: لەناوچوونی پەکەکە لە قازانجی عێراقیشە
ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە سەفەری عێراق ڕایگەیاند کە پەکەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر گەشە و ئاشتی لە عێراق و لەناوچوونی لە قازانجی عێراقیشە.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی کوردستان گەیشتە 5 ملیۆن دۆلار
جێگری کاروباری بازرگانی گەشە و بازرگانی ئیدارەی گشتی کانگا، پیشە و بازرگانی کوردستان وتی: بڕی دۆلاری سەرجەم ئاڵوگۆڕییە بازرگانییە دەرەکییەکانی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو گەییشتە 4 ملیۆن و 978 هەزار دۆلار.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
19 ئەندامی پەکەکە و یەپەگە لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا کوژراون
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی 19 ئەندامی پەکەکە و یەپەگە لە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا هەواڵی دا.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
ڕێبەری ئێران: بە بازدانی بەرهەمهێنان گیرفان و دەستی کرێکارەکان پڕ دەبێت
ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: بە بازدانی بەرهەمهێنانی ئێران گیرفان و دەستی کرێکارەکان پڕ دەبێت و هموو چینەکان دەوڵەمەند دەبنەوە.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
حکومەتی عێڕاق ناتوانێت لە قەندیل دژایەتی پەکەکە بکات
ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:حکومەتی عێڕاق بەس دەتوانێت لە شەنگال و مەخموور هاوکاری تورکیا بکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە چونکوو قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
شەقامێکی سنە بە ناوی گەنجێکی فیداکارەوە دەکرێت
پارێزگاری کوردستان وتی: یەکێک لە شەقامەکانی سنە بە ناوی ئارمان بەنەفشی گەنجی فیداکاری سنەییەوە دەکرێت کە گیانی خۆی بۆ ڕزگار کردنی چوار کەس لەدەست دا.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە
ڕاپۆرتی نوێی ناوەندێکی چاودێری مافی مرۆڤی جیهان ئاماژە بەوە دەکات کە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە
هێزەکانی پۆلیسی دژەتیرۆر هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە دێرسیم و شەرناخ و ژمارەیەکیان بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی دەستگیر کرد.
٢٤ نیسان ٢٠٢٤
هەڵوێستمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەگۆڕە
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین.
٢٣ نیسان ٢٠٢٤
پەکەکە لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان هۆشداریدەداتە بەرپرسانی عێراق
پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق ڕاگەیاند.
٢٣ نیسان ٢٠٢٤
"وەعدەی سادق" بە واتای سەرکەوتنی ئێران بەرانبەر ئیسرائیلە/ئوردن خەیانەتی کرد
سەرۆکی یەکێک لە بزووتنەوە سیاسییەکانی عێراق ئاماژەی دایە سەر خەیانەتی ئوردن لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستدا.