AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:٠٩:٠٤ د.ن
1453867

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە

هێزەکانی پۆلیسی دژەتیرۆر هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە دێرسیم و شەرناخ و ژمارەیەکیان بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی دەستگیر کرد.

لە هێرشی هێزەکانی پۆلیسی لقی دژە تیرۆری تورکیا بۆ سەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی لە دێرسیم، لانیکەم ٥ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و یارمەتیدانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میزۆپۆتامیا، دوای لێپرسینەوە لەو کەسانە، سێ کەسیان بە مەرجی چاودێری دادوەر ئازادکراون، هەروەها ئەو دوو ژنە دەستگیرکراوەش بە فەرمانی دادگا زیندانی کراون.

هەروەها دوابەدوای هێرشی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە گوندی "چەمێ شاموو" کەسێک سەر بە شەڕناخ بە تۆمەتی "بانگەشە بۆ پەکەکە دەستبەسەر کرا.

342/