AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٠:١٥ د.ن
1453869

شەقامێکی سنە بە ناوی گەنجێکی فیداکارەوە دەکرێت

پارێزگاری کوردستان وتی: یەکێک لە شەقامەکانی سنە بە ناوی ئارمان بەنەفشی گەنجی فیداکاری سنەییەوە دەکرێت کە گیانی خۆی بۆ ڕزگار کردنی چوار کەس لەدەست دا.

 ئیسماعیل زارعی کووشا شەوی سێشەممە لەگەڵ جێگری گەشەی سەرچاوە مرۆڤییەکان و فەرمانداری سنە سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو ئارمان بەنەفشی گەنجی 36 ساڵانی سنەییان کرد کە دوای ڕزگار کردنی چوار کەس لە بیرێکی ئاودا بەداخەوە خۆی گیانی لەدەست دا.

پارێزگاری کوردستان لە ئەو دیدارەدا کۆچی دوایی و سەربەرزانەی ئەو گەنجە سنەییەی لە بنەماڵەکەی و بەتایبەت دایکی سەرەخۆشی کرد و وەکوو قارەمانێک ناوی لێبرد.

لە درێژەدا وتیشی کە ئێمە وەکوو نمانەیەک چاو لە ئارمان دەکەین بۆ نەوەی داهاتوو و هەر بۆیە بە هاوئاهەنگی شۆرای شار و شارەوانی، یەکێک لە گۆڕەپانەکان یان شەقامەکانی شاری سنە بە ناوی ئەو گەنجە گیانفیدا ناودێر دەکەین.

342/