AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١١:٠٧ د.ن
1453871

ڕێبەری ئێران: بە بازدانی بەرهەمهێنان گیرفان و دەستی کرێکارەکان پڕ دەبێت

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: بە بازدانی بەرهەمهێنانی ئێران گیرفان و دەستی کرێکارەکان پڕ دەبێت و هموو چینەکان دەوڵەمەند دەبنەوە.

 دیداری کۆمەڵێک لە کرێکارەکانی سەرتاسەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بە بۆنەی هەفتەی کار و کرێکار لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری کرێکارەکان وتیان: بنەمای سەرەکی پێشکەوتنی وەبەرهێنان کرێکارە، بە پێشکەوتنی وەبەرهێنان هەموو چینەکان دەوڵەمەند دەبنەوە و گیرفان و دەستی کرێکار پڕ دەبێت.

ڕێبەری ئێران لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ڕایانگەیاند: ئەگری گرینگی بەرپرسان، شرۆڤەی بەستێنەکانی بوون و بەشداری خەڵک لە وەبەرهێنانە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە گەمارۆ ستەمکارانەکانی دوژمنان لە سەر ئێران جەختیان کرد: ئامانج لە گەمارۆکان خستنە تەنگی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە تا وەدوای هێڵی ئیستکباری ئەوان بکەوێت؛ دیارە دەسەڵاتی ئیسلامی، غیرەتی ئیسلامی و گەلی گەورەی ئیسلامی مومکین نییە کە خۆی بداتە دەستی زۆربێژییەکانی ئەوانەوە.

ڕێبەری ئێران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیاندا ئاماژەیان کرد: گەلێک کە گەورە بێت لە دوژمنایەتی دوژمنەکانیشی هەل دەڕەخسێنێت؛ نموونەی بەرچاوی بەشی چەک و چۆڵ و جیهازاتی سەربازییە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: گەمارۆکان گەلی ئێران لە پێ ناخات چونکوو پشتیان بە یارمەتی دەرەکی نەبەستووە، ئەبێ ئەو ڕۆحیە پتەوتر بکرێتەوە.

هەروەها لە درێژەشدا وتیان: ئەمریکا و ڕۆژاوا بە بەرەی بەرخۆدان دەڵێن تیرۆریست و ئێوە بۆچی پاڵپشتی لە فەلەستین و حزبوڵڵا دەکەن؟ ئێستا دەبینی لە هەموو جیهان تاننەت ئەورووپا و ئەمریکاس لە شەقامەکان خەڵک پاڵشپشتی لە فەلەستین دەکەن و ئاڵای حزبوڵڵا بەرز دەکەنەوە.

لە کۆتاییدا باسی ئەوەی کە فەلەستینییەکان خەریکن بەرگری لە ماڵ و حاڵ و باخ و وڵاتی خۆیان دەکەن لە بەرانبەر ئیسرائیل ئایا ئەوان تیرۆریستن؟ تیرۆریست ئەوەیە کە ئەوان بوردمان دەکات.

342/