AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ نیسان ٢٠٢٤

٧:١٨:١٢ د.ن
1454117

کاردانەوەی ئێران بە سەرکوتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: هەڵسوکەوتی توندی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە مامۆستایان و خوێندکارانی ناڕەزای بە ژینۆساید و تاوانەکانی جەنگی زایۆنیستەکان بووەتە هۆی نیگەرانی ڕڵی گشتی جیهان.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە کاردانەوە بە هێرشی پۆلیسی ئەمریکا بۆ سەر خوێندکارانی ناڕەزای بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی نووسراوەیەکی بڵاو کردەوە.

و نووسی: سەرکوت و مامەڵەی توندوتیژانەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە مامۆستایان و خوێندکاران کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە ژینۆساید و تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە زانکۆ جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، بە قووڵی بووەتە جێی نیگەرانی و بێزاری ڕای گشتی جیهان.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سەرکوتکردنە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی پشتیوانیی تەواوەتی واشنتۆن بۆ ڕژێمی ئیسرائیل و بە ڕوونی سیاسەتی دووفاقی و هەڵسوکەوتی دژبەیەکانەی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئازادی ڕادەربڕین نیشان دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە دوای ژینۆسایدی دەیان هەزار ژن و منداڵی فەلەستینی، بە تایبەت دوای دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی نەخۆش و بریندارەکان و ستافی پزیشکی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ناسر لە کەرتی غەززە، شەپۆلی جیهانی بێزاری بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسرائیل و لایەنگرانی بەدواوە بووە.
پێویستە کۆشکی سپی دەستبەجێ دەست لە پشتیوانیکردن لە تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل هەڵبگرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

342/