AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ نیسان ٢٠٢٤

٧:٢٠:٥٩ د.ن
1454122

سەفەر بۆ پاکستان و سریلانکا لەم بارودۆخەدا پەیامی گرینگی بۆ دوست و دوژمنی ئێران هەبوو

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەفەر بۆ پاکستان و سریلانکا لە پێشەوە پلان ڕێژی بۆکراو بوو، وتی: بەڵام بەڕیوە چوونی ئەو سەفەرە لە ئەم ماوە زەمەنییەدا، پەیامی گرینگی هەبوو.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای گەڕانەوەی لە سەفەری فەرمی بۆ دوو وڵاتی پاکستان و سریلانکا سەبارەت بە ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو سەفەرە وتی: خەڵکی پاکستان حەزی زۆریان لە خەڵکی ئێرانە.

ڕەئیسی خستنە ڕێی دووبارەی کارە هاوبەشە دواکەوتوو و راگیردراوەکان لەگەڵ پاکستانی بابەتی زۆربەی دیدارەکان وەسف کرد، لەوانە هاوکاری لە بواری فەرهەنگی، وزە، بازرگانی و ئابووری کە لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی ملیار دۆلار ڕێککەوتین.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەشی دووهەمی سەفەرەکەی بۆ سریلانکا، وتی:کردنەوەی گەڵاڵەی گەورە و چەند مەبەستەی کارەبای ئاوی یەکەم بابەتی سەفەرەکە بوو.

هەروەها بابەتی دووهەم بۆ ئەو وڵاتە پەرەپێدانی بازرگانی و هاوکاری ئابووری بوو کە بڕیاری باش درا.

درێژەی دا: ئەو سەفەرە لە ئەم ماوە زەمەنییەدا دەتوانێت هەنگاوی ئەرێنی بۆ گەشەی پێوەندی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری، بازرگانی، زانستی و تەکنۆلۆژیایی لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی دۆست و سەربەخۆ بێت.

رەئیسی وتیشی: ناوچەکە و جیهان ئەو پەیامە لە ئەو سەفەرە وەردەگرن کە کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی بەهێزە کە هەم دەتوانێت لە پێگەی هێز و دەسەڵاتەوە لەگەڵ دوژمنانی قسە بکات و هەم پێوەندی خۆی لەگەڵ دۆستانی پتەو بکاتەوە.

342/