AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٤

٦:٣٦:٢٤ د.ن
1453576

پەکەکە لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان هۆشداریدەداتە بەرپرسانی عێراق

پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق ڕاگەیاند.

 کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بەمیدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاند: “ئەم سەردانە بابەتێکی ناوخۆییەو ئێمە دەستوەردانی تێدا ناکەین، بەڵام دەبێت بەرپرسان لەعێراق ئاگاداری ئەو (فێڵ‌و فریودانە)بن کە لەلایەن ئەردۆغانەوە پراکتیزە دەکرێت، بەوپێیەی ئەنقەرە تەماحی فراوانخوازیی هەیە".

هەروەک وتویەتی:پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەکاروباری ناوخۆی عێراقەوە نییە، بەڵام هیوادارین درۆ و چەواشەکارییەکانی ئەردۆغان بەرپرسانی عێراق هەڵنەخەڵەتێنێت.

ئەنقەرە چاوی لەوەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکە بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق‌و حکومەتی هەرێم ئەنجامبدات‌و بەقوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

342/