خەڵکی سووریا، ئەوانەی کۆچیان کردووە و، ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا نیشتەجێن، بە هیوان گفتوگۆکانی ئاستانە ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە وڵاتەکەیان.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: ئاسمین مەجید، ژنێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بەهۆی شەڕ کۆچبەر بووە و ئێستا لە ئەنقەرە نیشتەجێیە، هاوشێوەی هەزاران کۆچبەری دیکەی سووری چاوی لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەیە و، دەڵێ "ئیمە دەمانەوێت بگەڕێینەوە ماڵی خۆمان، ئەوکاتە لە خۆشیدا دەژیاین، بەڵام ئێستا کۆچبەرین و لە کەلاوەی خەڵکدا دەژین".
نزیکەی سێ ملیۆن ئاوارەی سووری لە تورکیا نیشتەجێن، داوا دەکەن لایەنەکانی سووریا لە ئاستانە رێکبکەون و شەڕ کۆتایی بێت. ئەوان، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سووریا و چاوەڕوانی ئەنجامی ئەرێنین لە گفتوگۆکان.
٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٥٦
News ID: 806775

خەڵکی سووریا، ئەوانەی کۆچیان کردووە و، ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا نیشتەجێن، بە هیوان گفتوگۆکانی ئاستانە ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە وڵاتەکەیان.