AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٥٨:٣٨ د.ن
1445584

سلێمانی بووەتە پێگەی دوژمنانی تورکیا/ پاساوی یەکێتی قبووڵ ناکەین

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە سلێمانی شارێکی دێرینە، ئەوەی نیگەرانمان دەکات ئەوەیە شارەکە بوەتە پێگەیەکی گەورە بۆ دوژمنانی تورکیا".

هاکان فیدان وتی: وڵاتەکەی ڕێگەنادات شاری سلێمانی ببێتە پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەڵێت:"خەڵکی سلێمانی هاوڕێی تورکیان".

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک رایگەیاند: "سلێمانی تەنیا بۆ پاڵپشتی پەکەکە بەکارنایەت، بەڵکو شارەکە وەک بناغەی هاوکاریی لۆجیستی بۆ یەپەگە لە سوریا بەکاردەهێنن، کاتێکیش ئێمە فشارمان لەوان (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دەکرد، ئەوان وتیان، ئەمریکا فشاری کردووە کە سلێمانی وەك پردی ئاسمانی بۆ سوریا بەکاربهێنن، بەڵام ئێمە ئەو پاساوەمان قبووڵ نییە".

لەبارەی دۆخی کەرکوکیش هاکان فیدان وتی:"پێشنیازمانکردووە پۆستی پارێزگار هەر ماوەیەو بۆ لایەنێکی تورکمان، سوننە و کورد بێت، حەشدی شەعبیش بەو پێشنیازە ڕازیبووە.

342/