١٤ شوبات ٢٠٢٤ - ١٨:٤١
عێراق لە بواری فەرهەنگی، ئەخلاقی و سەربازی خەریکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکایە

ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێڕاق جەختی کرد کە ئەو وڵاتە لە هەموو بوارەکانی فەرهەنگی، ئەخلاقی و سەربازی خەریکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکایە.

 مەحموود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمریکییەکان درێژە دەدەنە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق، ڕووداوێکی زۆر مەترسیدارە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا پابەندی هیچ یاسا و ڕێسایەک نییە و درێژە دەداتە شەڕی فەرهەنگی خۆی لە دژی عێراق لە ڕێگای پەرەپێدان بە بیری لادەری و هەڵوێستی ڕەت کراو لەڕوانگەی کۆمەڵگای ئیسلامییەوە.

342/