AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٩ نیسان ٢٠٢٢

١١:٢٩:١٧ ب.ن
1252883

رسەدر داوای بنیاتنانەوەی گڵکۆکانی ئەھلی بەیت(ع) لە سەعودیە دەکات

«موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ستایشی هه‌نگاوه‌که‌ی «عه‌بدولفه‌تاح سیسی» سه‌رۆکی میسری کرد بۆ بووژاندنەوەو کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی «ڕەئسولحسەین(ع)» و داواشی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ کرد، گڵکۆکانی «ئه‌هلی به‌یت(ع)» له‌ به‌قیع بنیاد بنێنه‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «موقته‌دا سه‌در» له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی:ئێمه‌ له‌ شه‌وانی هاوبه‌شی قەدرداین کە بە ھیواین شەوی یەکگرتن و نەرم و نیانی بێت بە تایبەت لەپاش بووژاندنەوەو کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی «ڕەئسولحسەین(ع)» لە میسردا لە لایەن برامان سەرۆک کۆماری میسر کە خودا پاداشتێکی باشی پێ ببه‌خشێت.

ڕابەری ڕەوتی سەدر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم سۆنگەیەوە هیوادارین برایانی عه‌ره‌بستانی سعودیش گڵکۆکانی «ئه‌هلی به‌یت(ع)» له‌ به‌قیع بنیاد بنێنه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی کە برام پاشمیری سعودیه‌ سیاسه‌تی مامناوه‌ندیی خۆی گرته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌ره‌تایەک بۆ پتەوبوونەوەی یەکڕیزیی ئیسلامی.

مەزارگەی بەقیع لە عەرەبستانی سەعودی شوێنی نێژرانی ئەندامانی بنەماڵەی پێغەمبەری سەردا(ص)ـە کە دەوڵەتی سەعودی بە دروست کردنی شوورەیەک بە دەوری دا ڕێگرە لە بەردەم زیارەت کردنی ئەم گڵکۆ پیرۆزانە.

342/