٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ٠٨:٢٢
وێڕای داواکاری لە خەڵک بۆ چۆڵکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا ؛حەشدی شەعبی خوازیاری کۆتایی دان بە مان گرتن لە بەرانبەر باڵوێزخانەی ئەمر

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی" بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە دوژمن پەیامی حەرەکەتی ناڕازیانەی خەڵکی وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەیان نامەیەکی لە بارەی حەرەکەتی ناڕازیانەی خەڵکی عێراق لە بەرانبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا دەرکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە "حەشدی شەعبی" لە خەڵکی ناڕازی داوای کردووە کە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا چوڵ بکەن. حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە خەڵک ئەم کردەوەیە بۆ ڕێزگرتن لە دەوڵەت وڕێکخراوەکانی ئاسایشتی ئەنجام بدەن . ئەم گروپە خۆڕاگرەوتی: دوژمن پەیامی حەرەکەتی ناڕازیانەی نەتەوەی عێراقی وەرگرتووە.

حەشدی شەعبی لە بەیان نامەی خۆی دا هەروەها لە هەڵوێست گرتنی فەرماندەی گشت  هێزە چەکدارەکان وکەسایەتیەکانی سیاسی، ئایینی ، فەرهەنگی وجەماوەری کە پەلاماری دەسدرێژکارانە بۆسەر بنکە وبارەگای ئەوانیان شەرمەزار کرد، ڕێزی گرت.

ئەم گروپە خۆڕاگرە لە کۆتایی بەیان نامەی خۆی چین وتوێژە جۆربەجۆر وکەسایەتیە عێراقیەکانی بۆ بەشداری بەربڵاو لە ڕێ وڕەسمەکانی تازیەداری شەهیدانی حەشدی شەعبی لە بەغدا وپارێزگاکانی تر ، بانگهێشت.

.........
340