١ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٠٨
یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی کرد

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیامی جیاجیا بۆ هاوشانەکانی، سەری ساڵی نوێی زایینی لە خەڵک و حکومەتی ئەو وڵاتانە پیرۆز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ئیسحاق جەهانگیری" یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەو پەیام وبروسکانەدا هیوای خواست، وڵاتان لەساڵی نوێی زایینی بەهاودڵی و هاوکاریی زیاتر لەئاراستەی سەقام و ئاشتی هەنگاو بنێن.

لەپەیامی جەهانگیریدا هەروەها هاتووە: لەساڵی نوێی زایینی و لەسای هەوڵی هاوبەشدا، وڵاتان دەتوانن شایەتی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵیی و جیهانیەکان بن لەگشت بوارەکانداو بەدور لە یەکلایەنخوازیی و سەپاندنی بیروهزرەکان و بەهاودڵی و هاوکاریی زیاتر، ئاسودەیی و فراژۆیی بۆ گەلان بکەن بەدیاری.

.........
340