بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلمەیادین» شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند: «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق پاش ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی بۆ دەست لەکار کێشانەوەو سەردانی بۆ سلێمانی، لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.
«بەرھەم ساڵح» ڕۆژی پێنج شەممە پێنجەمی بەفرانبار پاش ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی بۆ کشانەوە لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق، بەغدای بەرەو سلێمانی بەجێ ھێڵا بوو. ئەم ھەنگاوەی «بەرھەم ساڵح» دوای ئەوە ھات کە ناوبراو ئامادە نەبوو « ئەسعەد عەیدانی» پاڵێوراوی پێشنیار کراوی فراکسیۆنی ئەلبەناء(بنیات نان) بە سەرۆکایەتیی ھادی عامری وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی تازەی عێراق بناسێنێت.
ھەواڵی گەڕانەوەی «بەرھەم ساڵح» بۆ پێتەختی عێراق لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕاوێژی نوێنەران و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بۆ لادانی ناوبراو لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی دەستی پێ کراوە. ڕەزامەندانی لادانی «بەرھەم ساڵح» کە زۆربەشیان سەر بە فراکسیۆنەکەی بنیات نانن، سەرۆک کۆمار بە پێشێلکردنی یاساو خۆدزینەوە لە ئەرکی ناساندنی پاڵێوراوی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تۆمەتبار دەکەن.
ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەران بە تایبەت فراکسیۆنی بنیات نان ڕاوێژی خۆیانیان بۆ ناساندنی جێگرەوەی بەرھەم ساڵح دەست پێ کردووە. کۆمەڵێک لە ھەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە «فۆئاد حسێن» وەزیری ئێستای دارایی زیاترین چەنسی بۆ گرتنەوەی جێگای «بەرھەم ساڵح» ھەیە.
...........
340